Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:17

بۆ نه‌ورۆز ئه‌لبوومێکی ئاماده‌یه‌

له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو ( میدیا حوسێن ) به‌رهه‌مێك تۆمارده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌ سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن ( وشیار مه‌رجان ) له‌ ئێستادا گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر " دلێر عه‌بدولقادر " ناسراو به‌ " دلێر گه‌رمیانی " سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری ئه‌لبوومێكی تازه‌ی گۆرانییه‌ بۆ یاده‌كانی نه‌ورۆز و ئاداری ئه‌مساڵ .

دلێر گه‌رمیانی ئاشكرایده‌كات بۆ یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك گۆرانی كه‌ سه‌رجه‌میان گۆرانی فۆلكلۆرن و هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن ( وشیار مه‌رجان ) كاری ئاماده‌كاری و به‌رهه‌مهێنانیان بۆ ده‌كات و هونه‌رمه‌ند ( هۆگر سه‌عید كورده‌ ) ش كاری دابه‌شكردنی موزیك بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كان ئه‌نجامده‌دات .

ناوبراو وتیشی بۆ ئه‌نجامدانی كاری موزیك له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان له‌ ستۆدیۆن  و له‌ دوای ته‌واوبوونی كاری تۆماركردنی گۆرانییه‌كان به‌ نیازه‌  كلیپ بۆ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و سیدییه‌ تازه‌یه‌ بكات .

جێی باسه‌ ئه‌و گۆرانیبێژه‌  به‌ نیازه‌ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو ( میدیا حوسێن )  به‌رهه‌مێك تۆمار بكات و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاری بۆ ده‌كه‌ن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.