Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:18

وەزارەتی نەوتی عیراق ئامارەکانی مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە

زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
کوردستان TV
#8
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، كە لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشووردا، بەبەهای زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەمانگی رابردودا زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتوە و داهاتەكەشی 6.85 ملیار دۆلار بوە.


وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ(شەممە) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند بڕی ئەو نەوتەی لەمانگی رابردودا فرۆشراوە لە كێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی وڵاتەوە هەناردە كراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 63.29 دۆلار فرۆشراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بڕی نەوتی هەناردەكراو لەمانگی رابردودا لە بەندەرەكانی باشورەوە گەیشتۆتە 3 ملیۆن و 490 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.