دوای لەکارکەوتنی حکومەتی ئەمریکا بههۆی پەسهند نەکردنی پلانی خەرجییەکانی حکومەت لە کۆنگرێس، ئهمڕۆ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە خەرجییەکانی حکومەتی فیدراڵی پەسهند کرد و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بۆ دەنگدان لەسەری.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ بەهۆی رێکنەکەوتنی کۆنگریسمانە دیموکرات و کۆمارییەکان بۆ پەسهندکردنى پلانی خەرجییەکانی حکومەت، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا بۆ جاری دووەم لە ئەمساڵدا لەکارکەوت.
دوای ئەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە خەرجییەکانی حکومەتی فیدراڵ بە پاڵپشتی هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان به زۆرینهی دهنگ پەسند کرا، كه 71 کەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دەنگیان بە بەڵێ دا و 28 کەسی دیکەشیان ئهو پڕۆژە بڕیارهیان رهتكردهوه، ههر دوای پەسندکردنیشی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا بۆ دەنگدان لەسەری.
به پێى زانیاریهكان لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیە دهدات و بهم جۆرەش کۆتایی بە لەکارکەوتنی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا دێت.
لە مانگی 1ـی 2018، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ رۆژ لەکارکەوت ئهمهش بۆ دووەم جاره لە ئەمساڵدا لهكاربكهوێت .
کۆنگریسی ئەمریکا لەسەریەتی پلانی خەرجییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پەسهندبكات، بەڵام تا ئیستا شکستیهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.