پایسكلسواری به‌ریتانی مارك كاڤندیچ شوفێری پایسكلی دایمنشن داتا براوه‌ی قۆناغی سێیه‌می پێشبركێی پایسكلسواری دوبه‌ی بوو.
قۆناغی سێیه‌می پێشبركێی پایسكلسواری دوبه‌ی ماوه‌كه‌ی سه‌دو هه‌شتاو سێ كیلۆمه‌تر بوو له‌نێوان هه‌ردوو شاری دوبه‌ی و فه‌جیره، ئه‌وه‌بوو پایسكلسواری به‌ریتانی مارك كاڤندیچ توانی پێش ئیتالی ئیلیا ڤیڤیانی بكه‌وێت و له‌به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسی ناسر بوهانیش خۆراگربوو ، ئه‌وه‌بوو كاڤندیچ براوه‌ی ئه‌و قۆناغه بوو و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
هه‌رچی پله‌ی دووه‌مه ئه‌وا بووه به‌شی ناسر بۆهانی و پایسكلسواری ئه‌ڵمانیش مارسیل كیتل كه پاڵه‌وانی ساڵی دووهه‌زارو شازده دووهه‌زارو حه‌ڤده بوو له‌پله‌ی سێیه‌م هات.
جێی ئاڤاژه‌یه ڤیڤانی ئیتالی كه له‌قۆناغی دووه‌م براوه بوو له‌پله‌ی چواره‌م هاتوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پایسكلسواری هۆله‌ندیش دیلان گرۆینیۆگن كه له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی پێشبركێی قۆناغی دووه‌م ده‌هات ئه‌وا رووبه‌رووی سزا بوویه‌وه كاتی له‌دوای ئۆتۆمۆبیلێكه‌وه لێی ده‌خوری و سوودی له‌پاڵه‌په‌ستۆی با ده‌بینی.
به‌مه‌ش پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی بووه به‌شی ڤیڤانی ئیتالی و كاڤندیچیش له‌پله‌ی دووه‌م هات به‌جیاوازی چوار چركه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.