Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:02

رۆژنامه‌ی حه‌یات: "ئاڵا سپییه‌کان" ته‌نها وه‌همێکه‌و حکومه‌تی عێراق گه‌وره‌ی کردووه‌

رۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی چاپی له‌نده‌ن؛ راپۆرتێكی له‌باره‌ی "ئاڵا سپییه‌كان" بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی چاپی له‌نده‌ن، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 8/2/2018 راپۆرتێكی له‌باره‌ی "ئاڵا سپییه‌كان" و گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و گرووپه‌ی به‌ "ئاڵا سپییه‌كان" ناوده‌برێن و پاش ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هاتنه‌وه‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو ده‌ركه‌وتوون، ته‌نها وه‌همێكه‌ و حكومه‌تی عێراق له‌ رووی راگه‌یاندنه‌وه‌ گه‌وره‌ی كردووه‌".

رۆژنامه‌كه‌ نوسیوویه‌تی "هیچ گرووپ و رێكخراوی گه‌وره‌ به‌و ناوه‌ له‌و ناوچانه‌دا نیین‌، به‌ڵكو به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كه‌ و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك، پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك چه‌كداری كورد بن كه‌ توڕه‌ن له‌ پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد و سوپا و بۆ به‌رگریكردن له‌ ناوچه‌كانیان چه‌كیان هه‌ڵگرتبێت كه‌ به‌ "خۆبه‌خشه‌كان" ناسراون".

ئه‌وانه‌ی شاره‌زای كاری گرووپ و رێكخراوه‌ جیهادییه‌كانن ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌: "به‌كارهێنانی وێنه‌ له‌ناو ئاڵای سپیدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و نه‌ریتی ئه‌و گرووپه‌ جیهادی و توندڕه‌وانه‌ دایه‌، پێده‌چێت ته‌نها ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك بن و ناو به‌ ناو ھێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شد و سوپای عێراق و بێنه‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - به‌غدا".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.