Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:26

کۆنگرەی ئاوەدانکردەوەی عیراق له‌ 12و14ی ئەم مانگە لەکوەیت بەرێوەدەچێت

زیاترلە 200 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی بەشداردەبن
کوردستان TV
100%


وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد كە زیاتر لە 250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا بەشدارن.

لەلێدوانێكیدا بۆ  ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی روسی ، سەعد حه‌دیسی رایگەیاند كە گەورە كۆمپانیاكانی جیهان و وەبەرهێنەران و رێكخراوە داراییە نێو دەوڵەتیەكان و سەركردە سیاسیەكانی جیهان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ پیشتیوانیكردن لەهەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عیراق و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و سەرخستنی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوە كە لەكوەیت بەرێوەدەچێت.

حەدیسی گوتیشی كە كە زیاتر  لە250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەكەدا بەشدارن.

كۆنگرەی ئاوەدانكردەوەی عیراق كە لەماوەی 12و14ی ئەم مانگە لەكوەیت بەرێوەدەچێت لەلایەن هەریەك لەعیراق و یەكێتی ئەوروپاو كوەیت و نەتەوە یەكگرتوەكان و بانكی نێودەوڵەتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و وا چاوەڕوان دەكرێت كە زیاتر لە 70 دەوڵەت لەكۆنگرەكەدا بەشداربن و بەغداش خوازیارە بڕی 100 ملیار دۆلاری لەو كۆنگرەیەدا پێببەخشرێت لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.