Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:30

کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە

وەزیرى خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی گەرمیان کرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/2/2018، د. یوسف گۆران وەزیر خوێندنی باڵا، سەردانی زانکۆی گەرمیان کرد و کە تێدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، کە لەم سەردانەیاندا بۆ زانکۆی گەرمیان، لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو ئامادەکارییانەی زانکۆکە بوون، کە بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی کردوویانە.

وەزیرى خوێندنی باڵا، جەختی لەوەش کردەوە، کە کردنەوەی ئەو کۆلێژە بۆ سنوورەکە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ و ستراتیژی و بایەخدان بەلایەنی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی، ھاوکات خەونێکیش بووە بۆ وەزارەتەکەیان، بۆیە تەواوی ھەوڵەکانیان بۆ پشتگیری کردنەوەی ئەم کۆلێژە دەخەنەگەڕ.

ئاشکراشی کرد، کە سیاسەتی وەزارەتەکەیان ئەوە بووە زانکۆکان بەپێی ناوچەکانیان تایبەتمەندی زانستیان ھەبێت، چونکە لە ئیستادا زانکۆی گشتگیر (شمولی) لە ھەموو جیھاندا باوی نەماوە، بەڵکو زۆربەی زۆری زانکۆکانی جیھان بەرەو تایبەتمەندی و پسپۆڕی چوونە، ھەر ئەوەش ھۆکاری سەرکەوتنیان بووە.

زانکۆی گەرمیان، لە حەوت کۆلێژ و دوو بەش پێکدێت، کە بریتین لە بەشەکانی یاسا و ئەندازیاری، ژمارەی مامۆستاکانی 225 مامۆستا، ھەروەک نزیکەی 5 ھەزار قوتابی ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.