پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و 2 بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای نێوان ئه‌لقوش دهۆك له نزیك گوندی بیبانێی سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌لقوش پێنج قوربانی لێكهوتهوه.
له رووداوه‌كه‌دا 2 كه‌س كه خه‌ڵكی باشیكن و كوردی ئێزیدین گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
شایه‌نی باسه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆو تیژ لێخورین و نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی و ناله‌باری رێگه‌و بانه‌كان رۆژانه چه‌ندان حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی دڵته‌زێن رووده‌ده‌ن و كه زۆر جاران جگه له زه‌ره‌ری ماددی زه‌ره‌ری گیانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.