وهزیری دهرهوهى توركیا، پشتیوانیی وڵاتهكهى بۆ گفتوگۆ و لێكتێگهیشتنى نێوان ههولێر و بهغدا، ڕاگهیاند.
ئەمرۆ شەممە 3-2-2018 مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی دەكات لە گفتوگۆو لەیەك تێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
ئۆغڵۆ لەمیانەی بەشداریكردنیدا له رێورهسمێكدا لە توركیا رایگەیاند: ئەنقەرە لەدژی كوردانی عیراق ناوەستێتەوەو پشتیوانی دەكات لە گفتوگۆو دانوستانەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق.
پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت هەولێر و بەغدا چەند لیژنەیەكیان پێكهێناوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتیش كێشەی دەروازە سنورییەكان و فرۆكەخانە وخەرجكردنی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی هەرێم كە حكومەتی بەغدا لە ساڵی 2014 بەشە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستانی لەبودجەی گشتی عیراق بڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.