ژمارەیەك پەرلەمانتار هۆشداری دەدەن لە زیاد بوونی مەترسیەكانی داعش بۆ سەر پارێزگای كەركووك.
ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی هۆشداری دەدەن لە زیاد بوونی مەترسیەكانی داعش بۆ سەر پارێزگای كەركووك ، باسیان لەوەشكردوە لە ئێستادا داعش سەرقاڵی خۆرێكخستنەوەیە بەمەبەستی ئەنجامدانی پەلاماری تێرۆریستی.
لەبەرامبەردا سەرچاوە ئەمنی و سەربازییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد یەكە تایبەتەكانی هێزە سەربازیەكانی عیراق دەستیان كردوە بە ئۆپهراسیۆنی سەربازی بەمەبەستی ڕاوەدونانی شانە نوستووەكانی داعش لەباشووری شاری كەركووك و دەوروبەری قەزای حەویجە.
بەگۆێرەی سەرچاوە ئەمنیەكان لەو ئۆپهراسیۆنەدا هێزە سەربازیەكان چەكدارێكی داعش یان كوشتوەو چەك و تەقەمەنی تێرۆریستانی داعش یان تەقاندوەتەوە.
شایهنی باسه ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شاری كەركووك، بەڵام هێزی پێشمهرگهی كوردستان رووبەڕوویان بوونەوە و شكستیان بە پیلانەكانی تیرۆریستانی داعش هێنا و نهیانهێشت ئهم شاره داگیر بكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.