عومەر مەلا زادە هەڵگری میدالیای بارزانی نهمر و پێشمەرگەی ههردوو شۆرشی ئهیلوول و گۆڵان كۆچی دوای كرد.
عومەر عەوڵا حەمەدەمین ناسراو بە عومەر مەلا زادە كەسایەتییهكی ناسراوە، پێشمەرگەی ههردوو شۆرشی ئهیلوول و گۆڵان كۆچی دوای كرد.
عومەر مەلا زادە له ساڵی 1932 لە گوندی کۆڕێ لەدایک بووە. ساڵی 1959 لەرێگای ڕێکخراوی سەفین پەیوەندی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی پێشكەوتنخواز بووە و بەشداری لە داستان و شۆرشەكانی كوردستان كردووە .
ناوبراو لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دەیان جار بریندار و ئاوارە بووە و رووبەرووی مەرگ بۆتەوە و لەبەر لێهاتویی مەدالیای بارزانی نەمر لەلایەن جەنابی سەرۆك بارزانی پێبەخشراوە.
جگە لە كاری سیاسی و خەباتی پێشمەرگایەتیدا دەستێكی باڵای لە بواری نووسین و ئەدەب و هونەردا هەبووە، خاوەنی چەندان بهرههمه سێ دیوانە شعری چاپكراوە .
دوای نیوهرۆی ئهمرۆ شهممه 2018/2/3 دڵه گهورهكهی له لێدان كهوت و كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.