بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت: لە بازگەی دێگەڵە تەقەی رووبەڕوویان بەرامبەر هیچ کەسێک نەکردووە و ئەوانەشی برینداربوون، برینداری شەڕە بەردن. دەشڵێ لە هێزەکانی ئاسایشیش بریندار هەن.
ئێوارەی رۆژی هەینی 2-2-2018 لە بازگەی دێگەڵە، گرژیی لەنێوان چەند هاونیشتمانییەک و هێزە ئەمنییەکانی بازگەکە دروستبوو. تاریق نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند: "نزیکەی 400 کەس زیاتر هاتنە بازگەی دێگەڵە و دەیانویست بەبێ رێوشوێنی یاسایی و پشکنین داخڵی هەولێر ببن"وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانە خۆبەخش بوون و ویستوویانە لە هەولێرەوە بچنە عەفرین.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت: "بەڵام رازی نەبوون بەوەی کاری یاسایی خۆمان بکەین و دەیانویست بەشێوەی فەوزەوی داخڵ بن، بۆیە گرژیی دروستبوو"بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر رەتیدەکاتەوە تەقەی راستەوخۆ لەو هاونیشتمانییانە کرابێت و ئەوانەی برینداربوون برینداری فیشەک بن و دەڵێ "تەقەی هەوایی کراوە بۆ بڵاوەپێکردنیان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تەقەی راستەوخۆ نەکراوە و ئەوانەشی بریندار بوون برینداری فیشەک نین، بەڵکو ئەوان بەردیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیش هەر بەوشێوەیە وەڵامیانداونەتەوە و لە هێزەکانی ئاسایشیش بریندار هەن کە بەرد و داریان بەرکەوتووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.