Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:30

ئاگادارییەک له‌ پۆلیسى هه‌ولێره‌وه‌

لە ئەگەری هەر کێشەیەک یان دروستبوونی رووداوێک
ئاگادارییەک له‌ پۆلیسى هه‌ولێره‌وه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا ژمارەیەکی مۆبایلی بڵاو كردۆته‌وه‌ و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە ئەگەری هەر کێشەیەک یان دروستبوونی رووداوێک، له‌ ڕێگای ژماره‌یه‌كی نوێوه‌ پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەن.

دوای ڕاگرتنی هێلەکانی نۆرماڵ لە سەرتاسەری کوردستان، لە ئێستادا بۆ هەر کێشەو گرفت و ڕووداوی نەخوازراو پەیوەندی کردن بە پۆلیس پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن .
0750 678 11 99

پێشتر ژمارەی پەیوەندیکردن بە پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ 104 بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق دوو کۆمپانیای تەلەفۆنی نۆرماڵی لەکارکردن راگرت، پۆلیسی هەولێر ژمارەیەکی نوێى جێگرەوەی بڵاو کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.