Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:35

بەڤیدیۆ.. سایلۆی سلێمانی تەقێندرایەوە

تەقاندنەوەی سایلۆکە بە مەبەستی دروستکردنی پرۆژەیەکی گەشتیاری و نیشتەجێبوونە
بەڤیدیۆ.. سایلۆی سلێمانی تەقێندرایەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2-2-2018 بە چاودێریی دەزگا ئەمنییەکان و ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی لە شارەکە، سایلۆی سلێمانی ته‌قێنرایه‌وه‌ .

تەقاندنەوەکە بە مەبەستی رووخاندنی سایلۆکە بوو چونکە زەوی سایلۆکە دراوەتە دوو کۆمپانیای تورکی و ئەمریکی بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی گەشتیاری و نیشتەجێبوون بە ناوی (داون تاون).

هەروەک رێککەوتنی لەسەر کراوە، لەبەرامبەر تێکدانی سایلۆکەی سلێمانی، کۆمپانیاکە سایلۆیەک لە شاری سەید سادق دروست دەکات.

پێشتر ئاری ئەحمەد، ئەندازیار و بەڕێوەبەری پرۆژەکە راگەیاندبوو: بۆ سەلامەتی شوێنەكانی دەوروبەری سایلۆکە، سێ بازنە دروستكراوە. 

بازنەی یەكەم بە تیرەی 200 مەتر بەردپەڕین روودەدات، کە دەكەوێتە ناو پڕۆژەكەوە، بازنەی دووەم بە تیرەی 500 مەتر كاریگەری لە شێوەی لەرینەوەی زەوی لەگەڵ دەنگ دروست دەکات و بازنەی سێیەمیش بە تیرەی هەزار مەتر كاریگەری خۆڵ و تەپوتۆزی هەیە، لایەنی ئەمنی كۆنتڕۆڵی ئەم سێ بازنەیە دەكەن و لەدوای ئەو سێ بازنەیە، خەڵك دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانیان ئەنجام بدەن.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.