هه‌ر یه‌ك له چیا حسێن فارس پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی NRT و كاوه شێخ عه‌بدوڵا به‌رپرسی په‌یامنێران و به‌شی پلاندانانی ژووری هه‌واڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و كه‌ناڵه راگه‌یاند.
له پێگه‌ی ره‌سمی خۆیان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك هه‌ردوو راگه‌یاندنكاری به توانای ئه‌و كه‌ناڵه هۆكاری وازهێنانیان گه‌رانده‌وه بۆ به حیزبی كردنی میدیای NRT و ده‌ڵێن كه‌ناڵه‌كه خراوه‌ته خزمه‌تی پرۆژه‌ی سیاسییه‌وه و بێلایه‌نی خۆی وه‌ك و میدیایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ستداوه و ئێمه‌ش له میدیایه‌كی ئاوادا ئاماده‌یی كاركردنمان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.