ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی 1ـی شوبات له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان له شاری هه‌ولێر مه‌ڕاسیمی یادی 14 ساڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات به‌ڕێوه‌چوو .
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و حزبی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌ولێر و پێكهاته‌كان به‌شدار بوون و یادی شه‌هیدانیان كرده‌وه و به‌شداربووان تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فایان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان دانا .
له 1ـی شوباتی ساڵی 2004 و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا دوو تیرۆریستی خۆكوژ له یه‌ك كاتدا خۆیان له ناو ئاپۆڕای پێشوازیی به‌رپرسان و كادیرانی پارتی و یه‌كێتی و هاووڵاتییانی ئاماده‌بوو له هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی تهفاندهوه و له ئه‌نجامدا 101 كه‌س له به‌رپرسانی باڵای حكوومی و حزبی و سیاسی و كادیرانی هه‌ردوو حزب و هاووڵاتییان شه‌هید بوون و زیاتر له 250 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون .
وەك رێزگرتنێك لە شەھیدانی 1ـی شوبات ساڵانه به مه‌ڕاسیم یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و حزبی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان ده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.