سه‌فین دزه‌یی، وته بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و رێكده‌خه‌ین و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دیاری نه‌كراوه،
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتووین و به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش له نێوان به‌غداو هه‌ولێرو ده‌كرێت.
وته بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرای كرد، كه به‌م زووانه واده‌ی رۆژی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێت و ره‌نگه ئه‌م مانگه‌ش نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.