به هۆكارێكى شۆرتى كاره‌باى خودى ئۆتۆمبێله‌كه گڕى تێبه‌ر ده‌بێت و منداڵێكى 10 ساڵانیش تێیدا گیرخوات
په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له قه‌زاى سۆرانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكى پیكاب له جۆرى دێر له گه‌ره‌كێكى ئه‌و شاره به هۆكارى شۆرتى كاره‌باى ئۆتۆمبێله‌كه گڕى تێبه‌ر ده‌بێت و ئه‌وه‌ى زیاتر جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌بێت له كاتى ئاگر گرتنه‌كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه منداڵێكى 10 ساڵان گیر ده‌خوات و ناتوانێت ده‌رگاى ئۆتۆمبێله‌كه بكاته‌وه خۆى ده‌ربازبكات ، دواى هه‌وڵ وتهقهلاى خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌تواندرێت به ساغ و سه‌لامه‌تى منداڵه‌كه رزگار بكرێت ، پاشان پۆلیسى ئاگر كوژێنه‌وه ده‌گه‌نه شوێنى رووداوه‌كه و كۆنترۆلى ئاگره‌كه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.