Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:43

به‌یانى چواردە ساڵ بەسەر مەرگەساتی 1ی شوبات تێپەر دەبێت

له‌م باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان به‌یاننامه‌یه‌كیان راگه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%

لە یادی مەرگەساتی (1)ی شوباتی خوێناویدا چواردە ساڵ بەسەر مەرگەساتی 1ی شوبات تێپەر دەبێت و لە رۆژێكی وەكو ئەمرۆدا لە 1/شوبات/2004 لە كاتێكدا جەماوەری گەلی كوردستان سەرقالی تەدارەكی خوشی جەژن و گەردن ئازادی بوون دوژمنانی رووناكی و مرۆڤایەتی و خۆش گوزەرانی بێگوێدانە پیرۆزی ئەم رۆژە ،دەستی رەشی تیرۆریان گەیاندنە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر لە دوو تەقینەوەی خۆكوژیدا كە تەنها چەند چركەیەكیان نێوان بوو مەرگیان كردە دیاری جەژن و لە یەك ساتدا 101  لە رۆڵەی گەلەكەمان لە سەركرد و كادیر و ئەندامی ئەو دوو حزبە كردە قوربانی و  سەدانی ترش بریندار بوون.

لە كاتێكدا ئێمە یادی ئەو مەرگەساتە دەكینەوە وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەڵبەندی سێی هەولێری یەكیتی نیشتمانی كوردستان و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان هەردەم خۆمان بە قەرزاری خوێنی شەهیدان دەزانین و سەری رێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی بەرگری و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین.

جەماوەری تێكوشەری كوردستان لە كاتێكدا تاریكی ئاڵارەشەكانی داعش لە كوردستان  بە بەرگری و گیانفدایی پێشمەرگە و خوێنی ئاڵی زیاتر لە1800 رۆڵەی گەڵەكەمان لە پێشمەرگە قارەمانەكان تێكشكا، بەلام ئەو بیر و هزرە ژەهراویەی لەدوای خۆیاندا بەجێیان هێشتووە تاكو ماوەیەكی دور كاریگەری دەبێت و بەرۆكمان بەرنادات بۆیە كاركردن بۆ كۆتایی هێنا بە بیری تیرۆرستی دەكەوێتە ئەستۆی  لایەنە پەیەندیدارەكان وتاك بەتاكی ئەم كۆمەڵگایە و كاری دەستەجەمعی بۆ بكەن و هەوڵی وشك كردنی سەرچاوەكانی ئەو هزرە تیرۆرستیە بدەن.

لەو قوناغە هەستیارەدا كە گەلەكەمان پێدای تێپەر دەبێت، هەرێمەكەمان روبەرووی كۆمەڵێ تەحەدا بۆتەوە كە پێویست دەكات وەكو ئەمەكێك بۆ خوێنی شەهیدان، هەموولایەك بە گیانی هەست كردن بە لێپرسراویەتی مێژوی سەرشانیان رۆڵ ببینن و بە روحی پێشمەرگایەتی قۆڵی لێ هەڵماڵن و بە تەبایی و یەكریزی و یەك وتاری هەموولایەك ناو ماڵی كورد توكمە تر بكەنەوە، هەم كێشە سیاسیەكان چارەسەر بكەن و هەمیش بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە داراییە پشتیوانی حكومەت بین لە جێبەجی كردنی ئەو نەخشە رێگایەی بۆ چارەسەری قەیرانەكان كاری بۆ دەكات لە بەرنامەی جاكسازی. هەر لەو كاتەدا كە پێشمەرگە بە شاهیدی هەموو دونیا رۆڵی بوێر و نەبەردی لە كۆتایی هێنانی مەترسی داعش بینی و لە جیاتی هەموو دونیا ئەفسانەی داعشی تێك شكاند و بە خوێنی شەهیدانی تۆمارێك لە سەورەری بەدەست هێنا و روبەرووی سەختی ژیان، خەڵكی و كەلی كوردستانی ومرۆڤایەتی پاراست و بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەری بێوێنەی ئەو تاقمە  توندرەوە تیرۆرستیەی ، بۆیە وەكو پابەندیكی ئەخلاقی لەسەر وڵاتان پیوێستە هاوكاری هەرێمی كوردستان بن بۆ دەرباز بوون لە هەموو ئەوقەیرانانەی كە بە ناروا  بەهۆی دەرهاویشتەی ئەم شەرە نەویستراوەی كە بە سەر كەلەكەمان سەپێندرا.

لەكاتێكدا برینی كردەوە تیرۆرستیەكان و كۆمەلكوژی خێلی حەمەو وچەندان تاوانی تیرۆرستی تر قەتماغەی گرتبوو و تاوانی یەكی شوباتیان ئەنجام دا، پێمان وایە كە تێرۆر دوژمنی هەموو بەها مرۆڤایەتی و ئارامی و ئاشتیە و پێكەوە یانە لە دونیادا بویە پێویستە هاوپەیمانان و هەموو نێوەندە (نێو دەولًەتیەكان) هەموو توانایەكیان بۆ لێدانی ئەو تاقمە بەكار بێنن و فكر و ئایدولوجییاكەی و سەرجاوە داراییان وشك بكەن ،تاكو نەتوانێ چیتر مەترسی لەسەر ئاشتی و مرۆڤایەتی نێو دەوڵەتی دروست بكات.

لەگەڵ ئەوەی كوردستان بە قوناغێكی سەخت و چارەنووسازدا تێپەر دەبێت وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان هەموو توانایەكمان بۆ پێشكەش كردنی خزمەت بە كەس وكاری سەربەرزی شەهیدانمان و سوكر كردنی باری سەختی ژیان و دەستەبەر كردنی سەرجەم مافەكانیان لەكاردا دەبین ، هەوڵمان خستۆتە كار بۆ ئەوەی ماددەی 132 دەستۆر جێبەجێ بكرێت و هاوكاری و سەرپەرشتی كردنی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیاسی سیاسی لە بودجەی سیادی عێراق جێگەی بكرێتەوە بەو هیوایەی بتوانین بە تەواوەتی بژێوی تەواوی كەس و كاری شەهیدان ئەنفالكراوان و زیندانیانسی سیاسی باشتر بكەین، دڵنیای هەموولایەك دەكەینەوە كە گوزەرانی خانەوادەی شەهیدانمان بە ئەولویتی كارەكانمان دادەنێین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەی جیتر خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بەدەست دواكەوتن و كەمی و نەبوونی موچە كرفتار نەبن. نەمری بۆ شەهیدانی یەكی شوبات و شەهیدانی بەرگری و سەرجەم شەهیدانی كوردستان بەرەو داهاتوێكی پرشكندار بۆ كەلەكەمان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.