Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:12

نووسینی کوردی لەسه‌ر پسوولەی خۆراک زیاد ده‌کرێت

نووسینی کوردی لە پسوولەی خۆراکی پارێزگای سلێمانی زیاد كرا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 31-1-2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "بەشی ژمێریاری پسوولەی خۆراک، نووسینی کوردیان لە پسوولەی خۆراکی پارێزگای سلێمانی زیاد کرد، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردن لەلایەن لیژنەی لاوەکییەوە، دواتریش نووسینی کوردی بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆک زیاد دەکرێت".

پێشتر نووسینی کوردی لەسەر پسوولەی خۆراکدا هەبوو، بەڵام ئەمساڵ لەسەر پسوولەکە لابرا و ئەمەش کاردانەوە و ناڕەزایی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە؛ پێشتر وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان پێیوابووە، سڕینەوەی نووسینی زمانی کوردی لەسەر پسوولەی خۆراک، هەنگاوێکی سیاسی و مەبەستداربوو و رەتیانکردەوە وەریبگرن.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت "وەزارەت بە ئەنقەست ئەو کارەی نەکردووە، بەڵکو پێشتر گفتوگۆی زۆر کراون، پێش و دوای پسوولەی خۆراک، لەم ماوەیەدا وەزارەتی بازرگانی هەرێم بێدەنگ بووە، هیچ جوڵەیەکی نەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی، لەگەڵ ئەوەی قسەی زۆر کراوە لەبارەی داتا و زانیارییەکان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.