Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:56

پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی لە 2018 کاندید ده‌کرێت

پێشمەرگە رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە شەڕی دژ بە داعش
کوردستان TV
100%

پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی لە 2018 كاندید ده‌كرێت و له‌مباره‌شه‌وه‌ ئەندامێكی پەرلەمانی نەرویج ده‌لێت" ئەگەر قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕی دژ بە داعش نەبوایە، ئێستا داعش گەورەترو بەهێزتر دەبوو، بۆیە پێشمەرگە شایەنی ئەو خەڵاتەیە.

هیمانشو گولاتی، ئەندام پەرلەمانی نەرویج رایگه‌یاند" پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی 2018 كاندید كردووە، چونكه‌ هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە شەڕی دژ بە داعش.

ئەو پەرلەمانتارە نەرویجیە وتیشی" پێشمەرگە شایەنی خەڵاتی ئاشتین، پێدانی خەڵاتی ئاشتی بەو هێزە، دەبێتە رێزگرتنێكی جیهانی لەو هه‌موو ئەو قوربانییەی كە ئەو هێزە داویەتی لە شەڕی دژ بە داعش.

هیمانشو گولاتی ده‌ڵێت" ئەگەر قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕی دژ بە داعش نەبوایە، ئێستا داعش گەورەتر و بەهێزتر دەبوو.

شایه‌نی باسه‌، كاندیدكرنی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبڵی ئاشتی لە 2018 دا لەلایەن ئەو پەرلەمانتارەوە لەكاتێكدایە، كه‌ ئەمڕۆ 31ی كانونی دووه‌می2018 ، دوارۆژە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.