Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:35

کونسووڵی ئەمەریکا بە پێویستی دەزانێت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسه‌ر بکرێن

كونسووڵى ئەمەریکا سەردانى وەزارەتى دارایى و ئابووریی كرد
کوردستان TV
100%

کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا بە وەکالەت لە هەولێر لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بە پێویستی دەزانن کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بکرێن.

كونسووڵى گشتیى ئەمەریکا بە وەكالەت لە هەولێر سەردانى وەزارەتى دارایى و ئابووریی حكوومەتى هەرێمى كوردستانى كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە پەیوەندییەكانى هەولێر و بەغدا و هاوكارییەكانى ئەمەریکا بۆ هێزى پێشمەرگەى كوردستان تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١/١/٢٠١٨، ستیڤ گڵن، كونسووڵى گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر بە وەكالەت سەردانى رێباز حەملان، وەزیرى دارایى و ئابووریى حكوومەتى هەرێمى كوردستانى كرد.

لە سەرەتاى كۆبوونەوەكەدا ستیڤ گڵن، كونسووڵى گشتیى ئەمەریکا لە هەولێر بە وەكالەت، باسى لە سەردانى جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ بەغدا و هەولێر  كرد، كە بە پێویستیان زانیوە كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان هەولێر و بەغدا چارە بكرێن بەتایبەت بابەتى مووچە و فڕۆكەخانە و دەروازەكان.

شاندى میوان باسیشان لە كۆنگرەى ئاوەدانكردنەوەى عێراق كرد، كە بڕیارە لە كوێت ئەنجام بدرێت و بە پێویستیان زانى كە شاندێكى هەرێم بەشدارى كۆنگرە بكات.

رێباز حەملان، وەزیرى دارایى و ئابووریى حكوومەتى هەرێم لەگەڵ بەخێرهاتنى شاندى میوان باسى لە بەرەوپێشچوون و لێكتێگەیشتن لە نێوان هەولێر و بەغدا كرد و گوتیشى، زانیاریى پێویست دراوەتە لیژنەكانى وردینى كە لە غداوە هاتوون و ئەمەش لە پێناو ئەوەى هەرچى زووە مووچە دابەش بكرێت.

وەزیرى دارایى و ئابوورى داواشى كرد كە هاوكارییە داراییەكانى ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمەریکا بۆ هێزى پێشمەرگەى كوردستان بەردەوام بن، ئەو هاوكارییە داراییەى ئێستا بڕیارى لێ ردراوە نەچووەتە بوارى جێبەجێكردن بۆ هێزى پێشمەرگەى كوردستان. هەروەها شاندى میوان بەپێویستان زانى كە هەمەهانگیى بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.