Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:32

پەرلەمانی ئەورووپا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه‌

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی ئەورووپا كرد
کوردستان TV
100%

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، لە پێگەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە: "ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2018، سەردانی پەرلەمانی ئەورووپامان کرد و لەگەڵ جێگری یەکەمی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا (ئاناس ڤیستیسن) کۆبووینەوە".

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تەوەری سەرەکی دیدارەکە بریتی بوو لە گەیاندنی پەیام و سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا، ھەروەھا پرسی ناوچە دابراوەکان، سیاسەتی بە عەرەبکردن لە بەشیک لە ناوچەکان، پێشێلکردنی دەستوور، داخستنی فرۆکەخانەکان و نەناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە داوا لە لایەنی ئەورووپی کرا، کە کاری زیاتر بۆ فشار خستنە بۆ سەر بەغدا بەمەبەستی جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

راشی گەیاندووە، کە ڤیستیسن، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ گەلی کوردستان و ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەگی خۆی بۆ ھەر جۆرە پاڵپشتییەک نیشاندا، بڕیار درا لە ئایندەیەکی نزیک چەند ھەنگاو و چاڵاکی لە ئاستی پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجام بدرێن، ھەروەھا ئەم بابەتانە بخرێنە گفتوگۆ لە لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا و لەگەڵ کوتڵەکانی نێو پەرلەمان ھەماھەنگی دروست بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.