له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌یی هه‌بوو له به‌رامبه‌ریشدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به كۆی ده‌نگ بایكۆتی ئه‌و دانیشتنه‌یان كرد.
به گوێره‌ى هه‌واڵى میدیایه‌كى یه‌كێتى ته‌نیا دوو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به غدا له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆ له‌هۆلى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ماونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان ئاڵا تاله‌بانییه ئه‌وى دیكه‌یان مه‌سعود حه‌یده‌ر بووه.
رێناس جانۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی به‌غدا داوامان كرد ئه‌و تێبینیانه‌ی هه‌مانبوون له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 جێبه‌جێبكرێن، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامێكی سیاسیانه بوو وه هیچ خزمه‌تێكی به كورد نه‌ده‌گه‌یاند بۆیه ئێمه به كۆی ده‌نگ بریارماندا بایكۆتی ئه‌و دانیشتنه‌و سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی تری په‌رله‌مان له سه‌ر بودجه بكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی حه‌قی كورد به ته‌واوی له بودجه‌ی 2018 زامن ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: ئێمه نه شه‌رعیه‌ت به هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ده‌ین بۆ په‌رله‌مان نه شه‌رعیه‌تیش ده‌ده‌ین به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018.
رێناس جانۆ راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بوو له به‌رده‌م ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی له پرۆژه‌یاساكه‌دا هه‌بوو.
سه‌باره‌ت به سوننه‌كان رێناس جانۆ گوتی: ئه‌گه‌ر هاتبا سوننه‌كان ئه‌و په‌رت و بڵاویه‌یان له‌ناوخۆیاندا نه‌بوایه، مه‌رجه‌كانی ئه‌وان له مه‌رجه‌كانی ئێمه زۆر توند تر ده‌بوو و هاوكێشه‌كه به جۆرێكی دیكه ده‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.