Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:06

کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی وردبینی به‌غداو و هه‌ولێر بۆ لیستی مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێکى دیکه‌  ده‌ستی پێکرد

ژماره‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ زیادكراوه‌ 
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌ی وردبینی حكومه‌تی عێراق به‌ ئامانجی وردبینی له‌ لیستی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌ییشته‌ هه‌ولێر.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ ئاماده‌بوونى لێژنه‌كانى ووردبینى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ستى به‌ وورد بینى كرد و وه‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌ كرد ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ زیاد كراوه‌ بوه‌ مه‌به‌ستى زووتر راپه‌راندنى كاره‌ كان بۆئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا بتوانن مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن 

له‌ لایه‌كى دیكه‌ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانیان بۆ به‌غدا كرد و رایگه‌یاند . له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه‌ به‌غدا موچه‌ی  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بدات دواتر پرۆسه‌ی وردبینی ئه‌نجام بدات یاخود به‌غدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وربینی ده‌كه‌ن زیاد بكه‌ن ، له ئیستادا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وربینی ده‌كه‌ن زیاد كرد .

كوردستان تیڤى: شیلان بیبانى 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.