وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه و ئێستاش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان و یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه ئێستا به سه‌ردانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ره‌حیم ره‌شیدی، په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ، ئاشكرای كرد :حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه و ئێستاش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدایه.
كه‌ریم شنگالی ده‌شڵێت: یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و به‌رپرسانی ئه‌مریكیش پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.