ئهمڕۆ دووشەممە 29-1-2018 پەرلەمانی عێراق داواکاری بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ هەڵگرتن و لابردنی سەرجەم رێکار و سزاکانی پێشووتر لەبەرامبەر دامەزراوە دارایی و بانکەکانی کوردستانی پەسند کرد .
بانکی ناوەندیی عێراق کە وەک کاردانەوە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25ـی ئەیلوول بەسەریدا سەپاندبوونى و لهمهولا بانكی ناوەندی عێراق وەكو پێشوو مامەڵەكانی لەگەڵ بانكەكانی كوردستان ئاسایی دەكاتەوە.
لە 12-10-2017 پەرلەمانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 58، بانكی ناوەندی عێراقی ناچار كرد هەموو جۆرە مامەڵەیەكی بانكی لەگەڵ بانكەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.