Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:19

فیدرێر ده‌ستکه‌وتێکی که‌م وێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا

پارساڵ حه‌وت نازناوی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%

یاریزانی سویسری ڕۆجێر فیدرێر ده‌ستكه‌وتێكی كه‌م وێنه‌ی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوسترالیای له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاكی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، له‌ یاری كۆتایدا، فیدرێری پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌و به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، شه‌ش یه‌ك له‌ مارین چیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك و شه‌شه‌م جار له‌ مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد.

هاوكات فیدرێری ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ، بیسته‌مین نازناوی گراندسلامی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی برده‌وه.

 جێگای باسه‌ ئه‌م یاریزانه‌ سویسریه‌ پارساڵ حه‌وت نازناوی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ده‌ستهێناو ئه‌مساڵیش به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتی ئوسترالیا ده‌ستی به‌ململانێكانی وه‌رزی نوێ كرد.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.