Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:58

سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی توندیلا به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ی توندیلا هه‌ر له‌خانه‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی پورتوگال یانه‌ی پۆرتۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی توندیلا به‌ده‌ست هێناو به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه‌ پۆرتۆ چاوی له‌به‌ده‌ست هێنانی سێی خاڵی یاریه‌كه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له‌پێشه‌نگ قایمتر بكات، ئه‌وه‌بوو یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوریه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد تا له‌خوله‌كی سێزده‌ی یاریه‌كه‌دا موسا ماریگا تاكه‌ گۆڵی پۆرتۆی له‌یاریه‌كه‌دا تۆماركرد به‌سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌ی هیلده‌ر تاڤاریس.

 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ پۆرتۆ توانی ده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست بێنێت و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بێت به‌جیاوازی ته‌نیا خالێك له‌پێش سپۆرتینگی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م.

 جێی ئاماژه‌یه‌ له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ پۆرتۆ گۆلێكی دیكه‌ی له‌رێ یاریزان یاسین ئیبراهیمی جه‌زائیری به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ته‌كنه‌لۆژیای ڤیدیۆیی ناوبژیوان گۆڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌تاكه‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام به‌كۆتا هاتوو یانه‌ی توندیلاش هه‌ر له‌خانه‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.