Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:34

کورده‌ فه‌یلییه‌کان داواى 3 کورسى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن

هاوپه‌یمانی فه‌یلییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ (17/1/2018) هاوپه‌یمانی فه‌یلییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا داوا له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و گشت كوتله‌ په‌رله‌مانییه‌كان كراوه‌ له‌ كاتی پێداچوونه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره‌( 45) له‌ ساڵی 2013، رەچاوی مافی پێكهاته‌ی فه‌یلییه‌كانی عێراق بكه‌ن، چونكه‌ له‌ رابردوودا هاوسه‌نگی نه‌كراوه‌ له‌ مافدانی كۆتاكان له‌ عێراقدا.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ فه‌یلییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ شاره‌كانی (به‌غدا و دیاله‌ و واسیت) بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی پێداچوونه‌وه‌ی یاساكه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 3 كورسی له‌م 3 شاره‌ بۆ فه‌یلییه‌كان دابین بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.