Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:25

سەعدی پیرە: یه‌کێتى بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

سەعدی پیرە: هەندێک لایەن بە بۆچوونی خۆیان، باسی دەنگەکانی یەکێتی دەکەن
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و گوتەبێژی فەرمی ئەو حیزبە بە باسنیوزی ڕاگەیاند، ئەگەر کورد لیستی هاوبەشی نەبێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوا بەشێکی دەنگی کوردان دەفەوتێ، هه‌روه‌كو لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا زیاتر لە 22 ھەزار دەنگی کورد فەوتا“..

سەعدی ئەحمەد پیرە هەروەها رایگەیاند، کە حزبەکەی لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە لیستێکی سەربەخۆش بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکات، کە بڕیارە رۆژی 12/5/2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە  و پێویستە لایەنە سیاسییەکان“بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن“.

سەعدی ئەحمەد پیرە پێی وایە ”هیچ کەسێک“ ناتوانێ پێشبینیی دەنگەکانی حزبەکان بکات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ”هەندێک لایەن بە بۆچوونی خۆیان، باسی دەنگەکانی یەکێتی دەکەن“.

هەروەک سەعدی پیرە رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ”تازە نییە و پێشتر تاقی کراوەتەوە“،  لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ”پارەیەکی خەیاڵی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو، بۆیە بەرھەم ساڵح لەوکاتەدا چی کردبێت، ئێستا ڕووبعێکی ئەوکاتەی پێ ناکرێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.