Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:16

پارسال لە سنووری هه‌له‌بجه‌ ھەزار و 847 نەشتەرگەری گەورەو بچووک ئەنجام دراون

ئاماری کارو چالاکییەکانی تەندروستیی ھەڵەبجە له‌ سالى 2017دا ڕاگەیندرا
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 17/1/2018، ھونەر جەعفەر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەڵەبجە، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاند: "لە ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەکانی سنووری هه‌له‌بجه‌ ھەزار و 847 نەشتەرگەری گەورە و بچووک ئەنجام دراون، ھاوکات ھەزار و 644 منداڵ لە دایکبوونە".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەڵەبجە، ئەوەشی خستە روو: "ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 12 تەن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەنێو براون و لێژنەکانمان 10 شوێنیان بەھۆی سەرپێچیەوە دواخستووە، ھەروەھا ھەزار و 639 منداڵ کوتراون".

ئاشکراشی کرد، کە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ملیارێک و 350 ملیۆن دیناریان بۆ کڕینی دەرمان، پێداویستییە پزیشکییەکانی دیکە و چاکردنەوە بیناکانییان خەرج کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.