شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه‌كانی سه‌ید سادق كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئێن ئارتییه‌وه راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرا رایگه‌یاند: ئێمه هیچ كاتێك نه‌مانووتوه كه كه‌ناڵی ئێن ئارتیمان فرۆشتووه به‌ڵكو ووتومانه ده‌ست به‌رداری خاوه‌ندارێتی كه‌ناڵه‌كه‌مان كردووه.
گوتیشی: به عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان ووتوه كه چۆن پێشتر پشتیوانیمان له نه‌وشێروان مسته‌فا كردووه ئاواش پشتیوانی له تۆ ده‌كه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی گۆڕان بگه‌ڕێنیته‌وه پێش ساڵی 2013.
پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاندبوو كه كه‌ناڵی ئێن ئارتییان فرۆشتووه‌و نكۆڵیشی له‌وه ده‌كرد كه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌مرۆ به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگهیاندو هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.