وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه به‌غدا مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه، به‌ره‌وپێشچوونی باش هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه به‌غدا مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
گوتیشی: لیژنه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده و راوێژكاری دارایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و راوێژكاری دارایی ئێستا له به‌غدا له گفتوگۆدان، ئێمه هه‌موو لیسته‌كان و داواكارییه‌كانمان ناردووه به‌و هیوایه‌ی ئه‌وانیش وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه مووچه‌مان بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له به‌غداوه به‌ڵێنمان پێدراوه له به‌شه بودجه‌ی خۆمان 17% ده‌رمانمان بۆ دابین بكه‌ن، ئێمه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌غدا هه‌یه، ئه‌وان به ئێمه‌یان گوتووه هه‌ر شتێك بۆ ئێمه بێت 17% ی هی هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.