Erbil 6°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:30

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: به‌رهه‌م ساڵح له‌وه‌ زیاتری پێناکرێت که‌پێشتر کردویه‌تی

سوود له‌ بارودۆخی خراپی ئابووری و قه‌یرانه‌كان وه‌رده‌گرێ
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاریزمایه‌كی تاقی نه‌كراوه‌ نییه‌، له‌وه‌ و پێش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ زیاتری پێناكرێت كه‌پێشتر كردویه‌تی.

سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری به‌شداری كردنی د.به‌رهه‌م ساڵح به‌لیستی جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌: دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاریزمایه‌كی تاقی نه‌كراوه‌ نییه‌، له‌وه‌ و پێش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ زیاتری پێناكرێت كه‌پێشتر كردویه‌تی،له‌ ئه‌وروپاش وایه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و گروپه‌ پۆپۆلیسته‌ ڕاستڕه‌وانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سود له‌ بارودۆخی خراپی ئابوری و قه‌یرانه‌كان وه‌ربگرن،دكتۆر به‌رهه‌میش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سود له‌و دۆخانه‌ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ مه‌شروعه‌ و مافی خۆیه‌تی بیری وابكاته‌وه‌،بۆیه‌ ناتوانم ئێستا بڵێم كاك به‌رهه‌م ئه‌وه‌نده‌ كورسی ده‌هێنێت چونكه‌ كاك به‌رهه‌م پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌سێك نیه‌ تاقی نه‌كرابێته‌وه‌.

گوتیشی:وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه‌ حیزبی پێكهێناوه‌،چونكه‌ له‌وڵاتێكی دیموكراسین و به‌پێی یاسا و له‌چوارچێوه‌ی یاسای حیزبه‌كان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌.

سه‌عدی پیره‌ له‌كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا گوتی: ئه‌وه‌ی زیان له‌ده‌نگی یه‌كێتی ده‌دات،نه‌ گۆڕانه‌،نه‌ دكتۆر به‌رهه‌مه‌ وه‌ نه‌ شاسواره‌،به‌ڵكو ناوخۆی یه‌كێتی خۆیه‌تی كه‌پێویسته‌ ڕێكی بخه‌ینه‌وه‌،ئه‌گه‌رنا كاك به‌رهه‌م ساڵح پێشتر باڵی نه‌بووه‌ له‌ناو یه‌كێتی به‌ڵكو پێشتر چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆست كه‌ پۆسته‌كانی وه‌رنه‌گرت ڕۆیشت و حیزبی دروست كرد ئه‌گه‌رنا به‌رهه‌م باڵی یه‌كێتی نه‌بوو ئه‌و داوای پۆستی ده‌كرد به‌ته‌نها.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.