سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند یەکگرتووی ئیسلامی لەم کابینەیەی ئێستای حکومەت دەکشێتەوە.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كاتەی كابینەی حكوومەت پێكهێنرا بە سەرەتایەكی گەرموگوڕ دەستمان پێ كرد، بەڵام كێبڕكێی حزبی و شەڕی حزبی ڕێگەی نەدا ئەو كابینەیە بە بنكە فرەوانی بەردەوام بێت.
ئەمشەو سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو یەكگرتووی ئیسلامی تحەمولی هەزار قسە و تانەی كرد، بەڵام یەكگرتوو بە حزبێكی بە سەلیقە.
زیاتر گوتی، ئەو كاتەی كابینەی حكوومەت پێكهێنرا بە سەرەتایەكی گەرموگوڕ دەستمان پێ كرد، بەڵام كێبڕكێی حزبی و شەڕی حزبی ڕێگەی نەدا ئەو كابینەیە بە بنكە فرەوانی بەردەوام بێت.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو گوتی، موزایەدەی سیاسیی نەیهێشت كابینەی هەشتەم بەردەوام بێت، ئێمەیش ویستمان بەردەوام بین ویڕای چەندان تێبینی لەسەر حكوومەت لەگەڵی بووین و بەبێ درێغیكردن كارمان دەكرد، بەڵام چاوەڕوانییەكانی یەكگرتوو هیچ ئەنجامێكی لێ نەكەوتەوە.
سەلاحەدین بەهادین ڕایگەیاند، بەپێی پڕۆژەیەك ویستمان كێشەكان چارەسەر بكەین و ئیرادەیەكیش لەلایەن سەرۆكایەتی حكوومەت هەبوو، بەڵام چارەسەرەكان لە توانای ئەواندا نەبوو، بۆیە یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری كشانەوە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا داوە.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەیش كرد، بە كۆمەڵ لەناو یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری كشانەوە لەناو حكوومەتدا دراوە. هاوكات سوپاسی وەزیرەكانیشی كرد ئاشكرای كرد تەواوی وەزیرەكانی یەكگرتوو بە بە بەڵێ دەنگیان بە كشانەوە داوە لە حكوومەت، بەڵام نامانەوێ حكوومەت بكەوێت.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی پێنج وەزارەت بوو لە كابینەی هەشتەم و یەكێك لە وەزیرەكانی دەستی لەكار كێشابووەوە و چەندان بەڕێوەبەری گشتیی هەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.