گۆڵپارێزی تایلاندی كاوین تامساچانان ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی تۆماركرد‌و بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێزی تایلاندی له مێژوودا كه په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی ده‌كات.
تامساچانان له ڕێوڕه‌سمێكدا له بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند ڕایگه‌یاند كه به‌فه‌رمی و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌چێته ڕیزی یانه‌ی ئۆد هێڤه‌رلی لاوڤێنی به‌لجیكی و درێسی یانه‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
گۆڵپارێزه‌كه ورده‌كاری لایه‌نی مادی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی تایلاند بڵاویان كرده‌وه كه تامساچانان ده‌بێته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه له یانه‌كه‌دا.
جێگای باسه یانه‌ی ئۆد هێڤه‌رلی لاوڤێن له ڕیزی یانه پله دووه‌كانی به‌لجیكا دایه‌و نایگیل پێرسۆن ڕاهێنه‌رایه‌تی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.