Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:28

رۆنالدۆ دوورخرایه‌وه‌

پشت بە کەریم بنزیمە دەبەستێت
کوردستان TV
100%


بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید ببێتە میوانی یانەی لیگانێس و یاریەکەش لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بەڕێوە دەچێت  .

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە رۆناڵدۆ جارێکی تر پشووی پێدەدرێت لە یارییەکانی جامی شاو ئەمجارەش بەشداری یاری لیگانێس ناکات و زیدانی راهێنەر پشت بە کەریم بنزیمە دەبەستێت و لە ئێستادا ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە بۆ یانەکەی و لە پێکان باشبۆتەوە.

 جێی باسه‌ بۆ یاریەکەی رۆژی پێنجشەممەی جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر بە یانەی لیگانێس کە یاریەکە لە دەرەوەی سانتیاگۆ بێڕنابیۆ بەڕێوە دەچێت، رۆناڵدۆ دورخراوەتەوەو بەشداری یاریەکە ناکات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.