Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:19

راهێنه‌ری نوێی دیاریی کرد

توانی براوه‌ی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی بێت
کوردستان TV
100%

یانه‌ی یۆكۆهامای ژاپۆنی ئه‌نجی بۆستیكۆ گلۆی ئوسترالی راهێنه‌ری نوێ ی یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌راگه‌یاندنه‌كان كرد.

 ئه‌مه‌و له‌مه‌راسیمێكدا یانه‌ی یۆكۆهاما به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران هانده‌رانی یانه‌كه‌ ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌یاریزانه‌كانی پێشكه‌ش به‌راگه‌یاندنه‌كان كرد.

 بۆستیكۆگلۆی ته‌مه‌ن په‌نجاو دوو سالان له‌مانگی شوباتی رابردوو ده‌ستی له‌كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌لبژارده‌ی ئوسترالیا كێشایه‌وه‌ له‌كاتێك بۆ چه‌نج هه‌فتیه‌ك بوو رابه‌رایه‌تی ئه‌و تیپه‌ی كرد بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی رووسیا.

 ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌ی یانه‌ی یۆكۆهاما به‌ر له‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا بێت له‌ماوه‌ی سالانی دووهه‌زارو یازده‌ بۆ دووهه‌زارو دوازه‌ مه‌شقی به‌یانه‌ی بریسبین ده‌دایه‌ و توانی براوه‌ی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی ناوه‌خۆی وڵاته‌كه‌ی بێت. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.