Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:31

ئێران به‌ ناردنی چه‌ک بۆ حوسییه‌کان گه‌مارۆکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردووه‌

فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
ئێران به‌ ناردنی چه‌ك بۆ حوسییه‌كان گه‌مارۆكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێل كردووه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: كه‌ ئێران به‌ ناردنی چه‌ك بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی پێشێل كردووه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌سه‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌ شیعه‌كاندا سه‌پاندوویه‌تی.

له‌ راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ ئێران به‌ ناردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كی بالستیك بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌و گه‌مارۆ سه‌ربازییانه‌ی پێشێل كردووه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كداره‌ شیعانه‌دا سه‌پاندبووی.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ شاره‌زایانی رێكخراوه‌كه‌ چه‌ند پارچه‌یه‌كیان له‌و موشه‌كانه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ هاوێژراونه‌ته‌ سعوودیه‌، وه‌ به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان سه‌رچاوه‌ی پێكهاته‌كانیان ئێرانیی بووه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ ئێران به‌ ناردنی موشه‌كی بالستیك بۆ حوسییه‌كان به‌ندی 14ـی بڕیارنامه‌ی 2216ـی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئێرانیش به‌ردوام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كی بۆ حوسییه‌كان ناردبێت.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.