Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:03

به‌رسه‌لۆنا هه‌نگاوێکی دیکه‌ له‌جامی شا چووه‌ پێشه‌وه‌

به‌ 5 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسه‌لۆنا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سه‌لته‌ڤیگۆی كرد.

كورانی ڤالڤێردی هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌یاری كردوو هه‌رزو له‌خوله‌كی سێزده‌ و پازده‌ی یاریه‌كه‌ لیۆنیل میسی ئه‌رژه‌نتینی دوو گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌یان تۆماركردو ئه‌ركی تیپی میوانی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد.

گوشاره‌كانی بارسه‌لۆنا بۆ سه‌ر گۆڵی میوان به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له‌خوله‌كی بیستو هه‌شت جۆردی ئه‌لبا توانی گۆڵی سێیه‌میش بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات.

 سێی خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه‌ لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی ئه‌میش خۆی گه‌یانده‌ تۆری گۆڵی سه‌لته‌ڤیگۆ و گۆڵی چواره‌م و باڵاده‌ستی بارسه‌لۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنا، گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات.

 له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ ئاستی یاریه‌كه‌ مامناوه‌ند بوو به‌تایبه‌ت كه‌ بارسه‌لۆنا چوار گۆڵی تۆماركردبوو، یاریه‌كه‌ تا خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت درێژه‌ی هه‌بوو سێ خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریكه‌ ئیڤان راكیتچ گۆڵی پێنجه‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌ی تۆماركردو به‌رسه‌لۆنا هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌جامی شا چووه‌ پێشه‌وه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.