بڕیارە سبەی شەممە شاندێكی باڵاى ههرێمى كوردستان به سهرپهرشتى كهریم شنگالى وەزیری ناوخۆ سهردانى بهغدای پایتەختی فیدراڵ بكات، ئەمەش بەمەبەستی دانوستان لەبارەی كردنهوهى فڕۆكهخانهكان و دهروازه سنوورییهكانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شاندەكە تەنها پرسی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری بەغدا تاوتوێ دەكات، كه پێشتر بۆ هەمان مەبەست بەغدا لیژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن رەوانەی هەرێمی كوردستان كردبوو.
شاندەكەی سبەی دەبێتە یەكەم شاندی فەرمی هەرێمی كوردستان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، كە تیایدا 93%ی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.