Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:28

شاندێکی حکومەتی هەرێم به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌ ڤاتیکانه‌

نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە
شاندێکی حکومەتی هەرێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌ ڤاتیكانه‌
کوردستان TV
100%

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڤاتیکانن و بڕیاره‌ شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیکان و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانیش كۆببنه‌وه‌.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و رێزان قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا پێکهاتوون . 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/1/2018 نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانچیس، پاپای ڤاتیکان كۆببنه‌وه‌ .

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ نییە، لە ساڵی 2014 سه‌رۆك بارزانی سەردانی ڤاتیکانی کرد و چاوی بە پاپا کەوت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.