Erbil 14°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:24

دوو منداڵی دیکەی ئێزدی لە شاری مووسڵ ڕزگار کران

ئەو دوو منداڵانە چەند خێزانێکی عەرەب بردبوویان و دەیانگوت منداڵی ئێمەن
کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕزگارکردن و هێنانەوەی کوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە هاوکاریی خێرخوازان توانیمان دوو منداڵی دیکەی ئێزدی لە شاری مووسڵ ڕزگار بکەین.

گوتیشى'' ئەو دوو منداڵانە چەند خێزانێکی عەرەب بردبوویان و دەیانگوت منداڵی ئێمەن، بەڵام بە ڕێگای دادگا و پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت ئەو منداڵانە ئێزدین و خەڵکی شنگالن."

گوتیشی: ''ئەو منداڵانە بە ناوەکانی مریەم، خەڵکی تلبەنات و دلۆڤان، خەڵکی وەردەیەی باشووری قەزای شنگال، كه‌ له‌ ڕێکەوتی 3ی مانگی 8ی ساڵی 2014 کەوتبوونە ژێر دەستی داعش."

تا ئێستا زیاتر لە 3 هەزار و 200 کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون و زیاتر لە 3 هەزار کەسیش ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.