هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەپێی ئەو زانیاریانە هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گەیشتنە ئەو بڕیارەی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
سهرچاوهیهك له ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ئهمهی پشتڕاستکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە هەرسێ لایەنەکە گەیشتونەتە بڕیاری کۆتایی.
لیستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ناوی (نیشتمان)ـە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.