Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:25

بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مرۆی ئێران گه‌یشته‌ عێراق و سلێمانی و هه‌ولێر

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.6 پله‌ی ریخته‌ر
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.6 پله‌ی ریخته‌ر له‌ چه‌ند شارێكی ئێرانی داو له‌ به‌غداو واست و دیاله‌ و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی پێكرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.6 پله‌ی ریخته‌ر له‌ سنووره‌كانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان روویداوه‌ و نزیكترین شاره‌كانیش به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سوومار و گیلانی رۆژئاوا بووه‌ له‌ پارێزگای كرماشان و زه‌رنه‌ بووه‌ له‌ پارێزگای ئیلام.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ فازڵ ئیبراهیم ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ستی پێكراوه‌و هه‌روه‌ها له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ پارێزگاكانی ئیلام ، كرماشان و سنه‌ بوومه‌له‌رزه‌ روویداوه‌. هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاكانی عێراق وه‌ك به‌غدا ، واست و دیاله‌ هه‌ستی پێكراوه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.