كونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران فرەوانتر دەكرێت و نرخی ڤیزەی ئێرانیش بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممه، مورتەزا عەبادی كونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان سەردانی چۆمانی كرد و لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێوەندییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هەوڵیش دەدرێت، كە پێوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئەو دوو لایەنە فرەوان بكرێت.
مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى ئێران كه له شارۆچكه‌ی چۆمان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ قائیمقام ڕایگه‌یاند: پێشتر، له هه‌رێمى كوردستان ڤیزه‌ى ئێران به هاووڵاتی نه‌ده‌درا تا خاوه‌ن پاسپۆرته‌كه ئاماده نه‌بووایه، به‌ڵام ئێستا ئاسانكاریى بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت.
ڕوونی كرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانى گه‌شتیارییه‌وه، ده‌توانرێت پاسپۆرت له گه‌شتیاران وه‌ربگیرێت و به په‌له ڤیزه به خاوه‌ن پاسپۆرته‌كه بدرێت.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه پرۆسه‌ى پێدانى ڤیزه، ڕۆژێك زیاتر ناخایه‌نێت، ئاشكراشی كرد، كه نرخى ڤیزه بۆ هاووڵاتیانى كوردستان له 40 دۆلارى ئه‌مریكییه‌وه كراوه به 26 دۆلار.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كونسوڵی ئێران گوتی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه زۆر هاتوچۆی ئێران ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، له‌مه‌ودوا ده‌توانن له رێگای قائیمقام ئه‌و هاووڵاتیانه ببینن بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزای سێ مانگیان پێ بدرێت.
ئێران یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە لە كاتی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دژایەتی خۆی ڕاگەیاند و بە پاڵەپەستۆی عێراق مەرزەكانی داخست، بەڵام دوای چەند مانگێك بەهۆی بێ كاری و زیانی زۆری ئابووری بۆ وڵاتەكەیان ناچاربوون مەرزەكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا بكەنەوە و ئێستەیش هەوڵدەدەن پێوەندییە بازرگانییەكانیان فرەوانتر بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.