ژمارەییەك لە پەرلەمانتاری بەریتانیا لە دانیشتنێك لەبارەی باشووری كوردستان چەندان پرسیاریان ئاراستەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و وەزیری دەرەوەیش گوتی: ڕاگرتنی بودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە درێژەی كێشا.
ئەمڕۆ سێشەممه ئالیسێرت بێرت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران گوتی، بەغدا ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بە هەڕەشە دەزانی بۆ سەر سەربەخۆیی و یەكپارچەیی، كە هەرێمی كوردستان ئەنجامی دا و ئەنجامدانی ئەو ڕیفراندۆمە بۆ عێراق زیانی هەبووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاشكرای كرد، كە ڕاگرتنی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە درێژەی كێشاوە و هەرێمی كوردستان لە دوای ڕیفراندۆم بەنیاز بوو سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت و بەغدایش بە هەڕەشەی دەزانی.
ئەلیستایر بێرت ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمی داوایان لێنەکراوە ببنە نێوەندگیر لەنێوان هەولێر و بەغدا،پێویستە ئەو دوو لایەنە بگەنە رێککەوتن.
بێرت زیاتر لە وەڵامی پەرلەمانتاران گوتی، بۆ چارەسەرەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ پێویستە بەغدا و هەولێر ڕێك بكەون.
لە دانیشتنەکەدا ژمارەیەک رۆژنامەڤان و چاودێری سیاسی ئامادەبوون. ئەلیستایر بێرت، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوهڕاست وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارەکانی دایەوە.
لە 25ـی ئەیلوولی ساڵی 2017 ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو و تیایدا نزیكە لە %93ـی هاووڵاتییان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.