یەکێتی ئەوروپا هاوشێوەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان، پشتگیری خۆی بۆ بەغدا خستەڕوو و ستراتیژی نوێی لەبارەی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
لە برۆکسل، ناوەندی سەرەکی یەکێتی ئەوروپا، ستراتیژییەتی نوێ لەبارەی عێراق تاوتوێکرا و 27 وڵاتەکەی یەکێتییەکە، ستراتیژییەتە نوێکەیان پەسەند کرد، کە تێیدا جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و، گرنگیی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی هەرێـمی کوردستان و بەغدا کرایەوە.
هەرێـمی کوردستان، بەشێكی گرنگی نێو ستراتیژییەتی نوێی یەکێتی ئەوروپای پێکهێناوە. یەکێتیی ئەوروپا تێیدا شکستی داعشی بۆ هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێـمی کوردستان و، حکومەتی فیدراڵی عێراق گەڕاندووەتەوە، هاوکات جەختی لەچەند خاڵێک کردووەتەوە.
لای خۆشیه‌وه كاترین رای، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگه‌یاند عێراق ئه‌مڕۆكه له چوارڕیانێكی مێژووییه به‌هۆی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئاماده‌یه هاوكاری عێراقییه‌كان بكات وڵاته‌كه‌ی بنیات بنێته‌وه به به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق، بۆیه زۆر گرنگه كه پڕۆسه‌یه‌كی گشتگر هه‌بێت تاوه‌كو ته‌واوی پێكهاته‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌و بنیاتنانه‌وه‌یه.
گوتیشی: ئێمه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط)ی له‌نده‌ن ئاشكراى كردووه كه فیردریكا مۆگرینى رێكخه‌رى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، ده‌خوازێ پێشنیاری ستراتیجێكى نوێى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به عێراق بدات، ئه‌مه‌ش بۆ هاوكاریكردنى عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه له دواى نه‌مانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، دێته پێش ئه‌م وڵاته.
رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) لێدوانێكى مۆگرینى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى،"پێشنیاره‌كه كۆمه‌كى ئێستا و ئاینده‌یه‌كى دوورى یه‌كێتیى ئه‌وروپا بۆ عێراق روون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت كاره پێشینه‌كانى عێراق له به‌رچاو بگرین.
موگرینى دووپاتی كردووه‌ته‌وه پێویسته هه‌ر ئێستا به‌په‌له كار بكرێت بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ى عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستى به پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.