١/ بۆ ئه‌وه‌ی پاسۆردی له فه‌یسبووك بگۆڕیت ئه‌وا بڕۆ بۆ (Account Settings).
٢/ پاشان له تابی (General) ـدا به‌رامبه‌ر نووسراوه‌ی (Password) كرته بكه له‌سه‌ر (Edit).
٣/ ئێستا سێ خانه ده‌كه‌وێته به‌رچاوت كه تیایدا ده‌توانیت تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ت بگۆڕیت بۆ ئه‌و تێپه‌ڕه‌وشه به‌هێزه‌ی دروستت كردووه.
تێپه‌ڕه وشه‌ی به‌هێزیش به‌م شێویه دبێ دوو پیتی كه‌پیته‌ڵ ، دوو هیما ، دوو پیتی بچوك ، دوو ژماره.
نمونه (@T1E#c9h)
٤/ دوای نووسینی تێپه‌ڕه‌وشه‌كان وه‌ئه‌وا كرته بكه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Save Changes).
دووه‌م: دڵنیابوون له ڕێگه‌ی ژماره‌ی مۆبایل
كاتێك تۆ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت چالاك ده‌كه‌یت، فه‌یسبووك كۆدێكی دڵنیایی به كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ ژماره مۆبایله‌كه‌ت ڕه‌وانه ده‌كات له كاتی هه‌ر چوونه‌ژووره‌وه‌یه‌كدا، به جۆرێك ده‌بێت كۆدی كورته‌نامه‌كه له خانه‌ی داواكراو له فه‌یسبووك بنووسیت ئینجا ده‌توانیت بڕۆیته ژووره‌وه. ئه‌مه سوودێكی زۆر باشی هه‌یه بۆ پاراستنی هه‌ژماره‌كه‌ت له هاككردن چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌شت بزانێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ناتوانێت بچێته ژووره‌وه تا ئه‌و كۆده‌ی له ڕێگه‌ی كورته‌نامه هاتووه نه‌نووسێت (بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرداره چالاك بێت پێویسته هه‌نگاوی چواره‌میش جێبه‌جێ بكه‌یت.). بێگومان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت به دروستی نووسیبێت ئه‌وا كۆده‌كه ته‌نها لای خۆته و خۆت ده‌یبینیت به‌مه‌ش هه‌ژماره‌كه‌ت پارێزراوتر كرد له ده‌ستپێگه‌یشتنی كه‌سانی تره‌وه.
سوودێكی تری نووسینی ژماره‌ی مۆبایل ئه‌وه‌یه كاتێك تۆ تێپه‌ره‌وشه‌كه‌ت له‌بیركردووه و داواده‌كه‌یت تێپه‌ڕه‌وشه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت به‌كاربێنیت ئه‌وا له‌م كاته‌دا فه‌یسبووك كۆدێك به كورته‌نامه بۆ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت ڕه‌وانه ده‌كات، ئینجا به نووسینی كۆدی كورته‌نامه‌كه ده‌توانیت تێپه‌ڕه‌وشه‌یه‌كی نوێ بنووسیت بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت.
شایانی ئاماژه‌پێدانه له كاتی داواكردنی تێپه‌ڕه‌وشه‌ی نوێ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت چالاك نه‌كردبێت ئه‌وا كۆدی دڵنیایی بۆ ناونیشانی پۆستی ئه‌لیكتڕۆنیت ڕه‌وانه ده‌كرێت، ڕه‌نگه له‌و كاته‌دا پۆستی ئه‌لیكتڕۆنیت له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێت و به ئاسانی بتوانێت هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌شت بگۆڕێت. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت چالاك نه‌كردووه بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت، ئه‌وا واباشه چالاكی بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواره‌وه هه‌نگاوه‌كانم ڕوونكردۆته‌وه.
١/ سه‌ره‌تا بڕۆ بۆ (Account settings).
٢/ پاشان له لیستی لای چه‌پ كرته بكه له‌سه‌ر ( Mobile).
٣/ له‌و په‌ڕه‌یه‌ی بۆت ده‌بێته‌وه كرته بكه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Add a phone).
٤/ ئێستا بۆكسێك ده‌كرێته‌وه، داوای نووسینی تێپه‌ڕه‌وشه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌كات.
٥/ دوای نووسینی تێپه‌ڕه‌وشه‌و كرته كردن له دوگمه‌ی (Submit). له بۆكسێكی تردا پێویسته وڵاته‌كه‌ت و ناوی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت لێی وه‌رگرتووه هه‌ڵبژێریت. دواتر كرته بكه له‌سه‌ر (Next). ئه‌گه‌ر ناوی كۆمپانیای خاوه‌ن هێلی مۆبایله‌كه‌ت له لیسته‌كه‌دا نه‌بوو ئه‌وا كرته بكه له‌سه‌ر به‌سته‌ری (Add your phone number here) بۆ نووسینی ژماره‌كه‌ت.
٦/ ئێستا پێویسته كورته‌نامه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پیتی (F) بێت ڕه‌وانه بكه‌یت بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی له خاڵی یه‌كه‌م نووسراوه (ئه‌گه‌ر تۆ هێله‌كه‌ت كۆڕه‌ك نییه ئه‌وا ژماره‌یه‌كی جیاواز له وێنه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌نووسرێت).
٧/ پاش ناردنی كورته‌نامه‌كه كه‌مێك چاوه‌ڕوان به تا كۆدێكت بۆ دێت، تۆش كۆده‌كه له خانه‌ی خاڵی دووه‌م بنووسه. هه‌روه‌ها له خواره‌وه‌ی بۆكسه‌كه دوو بژارده هه‌یه كه یه‌كه‌میان پێت ده‌ڵێت ژماره‌كه‌ت بڵاوبكه‌ره‌وه بۆ هاوڕێكانت و دووه‌میان ده‌ڵێت هاوڕێكانت بتوانن تێكستت بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن له فه‌یسبووكه‌وه. تۆ ئازادیت له چالاككردن و ناچالاككردنیان. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت چالاككرا.
سێیه‌م: چالاككردنی (Secure browsing)
بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانت له فه‌یسبووكدا سه‌لامه‌تتر بێت ئه‌وا (Secure browsing) بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت چالاك بكه. به چالاك كردنی ئه‌م كرداره، ئه‌وا خۆكارانه سنوور بۆ گشت ئه‌و به‌رنامه به‌كاربه‌رییه ده‌ره‌كیانه داده‌نێیت كه په‌یوه‌ستكراون به فه‌یسبووكه‌وه له زیان گه‌یاندن به هه‌ژماره‌كه‌ت یان بردنی زانیارییه كه‌سیه‌كانت به‌بێ ڕێپێدان. بۆ ئه‌وه‌ی (Secure browsing) چالاك بكه‌یت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه.
١/ له په‌ڕه‌ی (Account Setting) ـدا له لیستی لای چه‌پ كرته بكه له‌سه‌ر (Security).
٢/ پاشان كرته بكه له‌سه‌ر (Secure browsing).
٣/ پاشان بژارده‌ی (Browse Facebook on a secure connection (https) when possible) چالاك بكه. ئینجا كرته بكه له‌سه‌ر (Save Changes).
چواره‌م: چالاك كردنی (Login Approvals)
(Login Approvals) یه‌كێكی تره له ڕێگه‌كانی پاراستنی هه‌ژمار له فه‌یسبووك. به چالاك كردنی ئه‌م بژارده‌یه، كۆدێك به شێوه‌ی كورته‌نامه بۆ ژماره مۆبایله‌كه‌ت ڕه‌وانه ده‌كرێت كاتێك تۆ یان كه‌سێكی تر به ئامێرێكی تره‌وه هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌دات. دوای ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕه‌وشه بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌نووسیت ئه‌وا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر ده‌كرێته‌وه و تیایدا داوای نووسینی ئه‌و كۆده ده‌كات كه له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه به ده‌ستت گه‌یشتووه.
١/ بۆ چالاك كردنی ئه‌م بژارده‌یه له (Account Settings)ـدا له به‌شی (Security) كرته بكه له‌سه‌ر (Login Approvals).
٢/ دوای ئه‌وه‌ی چوارگۆشه‌ی ته‌نیشت نووسینی (Require me to enter a security code each time an unrecognized computer or device tries to access my account) چالاك ده‌كه‌یت، په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێت وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه.
٣/ ئێستا كرته بكه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Set up Now). پاشان ئه‌م بۆكسه‌ی خواره‌وه ده‌كرێته‌وه كه داوای نووسینی تێپه‌ڕه‌وشه ده‌كات.
٤/ پاشان ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت بنووسه (ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت چالاك كردبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی دووه‌م باس كرا ئه‌وا ئه‌م بۆكسه‌ت به‌رچاو ناكه‌وێت و راسته‌وخۆ كورته‌نامه‌یه‌كت بۆ دێت).
٥/ پاش نووسینی ژماره‌ی مۆبایل و كرته كردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Continue) ئه‌وا كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ مۆبایله‌كه‌ت دێت و تۆش كۆدی كورته‌نامه‌كه له‌و بۆكسه‌ی خواره‌وه بنووسه.
٦/ ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك هیچ كورته‌نامه‌یه‌كت بۆ نه‌هات، ئه‌وا كرته بكه له‌سه‌ر به‌سته‌ری (Resend Code) بۆ ئه‌وه‌ی دووباره كۆدێكی ترت بۆ ڕه‌وانه بكرێت.
٧/ دوای نووسینی كۆدی كورته‌نامه‌كه ئه‌وا كرته بكه له‌سه‌ر (Confirm). پاش ئه‌وه بۆكسێكی تر ده‌كرێته‌وه‌و داوای نووسینی ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌كات، تۆش ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بنووسه، دواتر كرته بكه له‌سه‌ر (Next).
٨/ ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌وه‌ت به دروستی جێبه‌جێ كردبێت ئه‌وا بژارده‌ی (Login Approvals) به سه‌ركه‌وتوویی چالاك بووه.
٩/ ئێستا بۆكسێكی تر ده‌بێته‌وه و داوای دامه‌زراندنی (Code Generator) ده‌كات بۆ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت. ئه‌مه‌ش سوودی هه‌یه له كاتێكدا كه هیچ كۆدێكت له ڕێگه‌ی كورته‌نامه به‌ده‌ست ناگات. ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ناكه‌یت (Code Generator) بۆ مۆبایله‌كه‌ت دامه‌زرێنیت ئه‌وا كرته بكه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Not Now).
پێنجه‌م: ناچالاككردنی (Keep me logged in)
كاتێك ده‌ته‌وێت بڕۆیته‌ژووره‌وه بۆ فه‌یسبووك، له په‌ڕه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌دا جگه له خانه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و تێپه‌ڕه‌وشه چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه له ته‌نیشت نووسینی (Keep me logged in). دڵنیابه له‌وه‌ی ئه‌م چوارگۆشه‌یه ناچالاكه ئینجا هه‌وڵ بده بڕۆیته ژووره‌وه بۆ فه‌یسبووك. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ر كاتێك هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه بده‌یت ئه‌وا پێویستت به نووسینی ناوی به‌كارهێنه‌ر و تێپه‌ڕه‌وشه ده‌بێت. ئه‌م كرداره زیاتر سوودی هه‌یه له كاتكێدا كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی تریش به‌كاریده‌هێنێت.
شه‌شه‌م: خۆپاراستن له به‌سته‌ره زیانبه‌خشه‌كان
ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م دڵنیابوونه له‌و به‌سته‌ره‌ی كه ده‌ته‌وێت كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت! بۆیه وا باشه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت كاتێك ده‌ته‌وێت به‌سته‌رێك بكه‌یته‌وه.
١/ ئه‌گه‌ر به‌سته‌رێكت بۆ هاتووه به ناوی یه‌كێك له هاوڕێكانته‌وه ئه‌وا قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌تدا بكه و لێی دڵنیابه كه ئایا به‌سته‌ره‌كه‌ی ناردووه یان نا. چونكه به‌سته‌ره زیانبه‌خشه‌كان زۆربه‌یان به ناوی هاوڕێیه‌كته‌وه به‌ده‌ستت ده‌گات به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ت ئاگاداری ناردنی بێت.
٢/ كاتێك كرته‌ت له‌سه‌ر هه‌ر به‌سته‌رێك كرد و داوای نووسینی ناوی به‌كارهێنه‌ر و تێپه‌ڕه‌وشه‌ی لێت كرد، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناو‌و تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ت مه‌نووسه.
٣/ چوونه‌ژووره‌وه‌كانت ته‌نها له ڕێگه‌ی (facebook.com) بێت، یان ئاپی facebook له ڕێگه‌ی هیچ ماڵپه‌ڕێكی تره‌وه هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه بۆ فه‌یسبووك مه‌ده.
٤/ هه‌موو كات وێبگه‌ڕه‌كه‌ت نوێ بكه‌ره‌وه بۆ دواترین وه‌شان بۆ دڵنیابوون له پینه‌كردنی كه‌لێنه زیانبه‌خشه‌كان و تا ئاگادار بكرێیته‌وه له‌و به‌سته‌ر و ماڵپه‌ڕانه‌ی زیان ده‌گه‌یه‌نن به كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ت.
حه‌وته‌م: چوونه‌ده‌ره‌وه له فه‌یسبووك
كاتێك ده‌ته‌وێت له فه‌یسبووك بڕۆیته ده‌ره‌وه دڵنیابه له‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت (Log Out) كردووه.
ئه‌وه‌ی له‌م حه‌وت خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس كرا گرنگترین ڕێگاكانی پاراستنی هه‌ژماری فه‌یسبووك بوو، هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبووك پێویسته ڕه‌چاوی خاڵه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی دووربخاته‌وه له ده‌ست كه‌سانی تر و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی ، دور بون له ڕیپورت بون.
سه‌چاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.